رەقەکاڵا 19, ئاب 2025

بە فەرمی چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 4 بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان نمایش کرا

دوای نزیکەی ساڵێک لە ڕاگەیاندنی نەوەی پێشووتری (Snapdragon 7 Gen 4)، کۆمپانیای کواڵکۆم چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 4 نوێی بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ڕاگەیاند

بناغەی ئەم چیپسێتە 4 نانۆمەترییە و لە ڕووی CPU و GPU نزیکەی %7 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. ئەم چیپسێتە پشتگیری لە تایبەتمەدی Low Light Vision دەکات کە پێشووتر تەنها لە مۆبایلە ئاست بەرزەکان بەردەست بوو. ئەم چیپسێتە لەسەر هەر مۆبایلێک جێگیر بکرێت دەتوانێت ڤیدیۆ باشتر تۆمار بکات لە تاریکیدا.

بە گشتی گۆڕانکارییەکی زۆر نەکراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری و تاوەکو ئێستاش هیچ کۆمپانیایەک ڕاینەگەیاندووە کە ئەم چیپسێتە لەسەر مۆبایلەکانی جێگیر بکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئۆنەر و ڤیڤۆ لە ڕیزی یەکەمین کۆمپانیاکان بن.

سەرچاوە 9to5 Google
بۆچونی تۆ