ژیری دەستکرد AI
8, ئاب 2025
گووگڵ لە ڕێگەی ئەم ئامرازانەوە خوێندن ئاسانتر دەکات

گووگڵ چەند ئامرازێکی نوێ و گرنگ بۆ خوێندکاران بەردەست دەخات کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن باشتر لە بابەتە قووڵەکان تێبگەن. یەکەمیان Guided Learning ـە کە لە ڕێگەیەوە خوێندکار ڕاستەوخۆ وەڵام نادرێتەوە بەڵکو هەنگاو بە هەنگاو چاتبۆتەکە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی تێگەشتووە بە پرسیار کردن لێی دەپرسێت چۆن و بۆ وەڵامەکان بەو شێوەیەن.
ئێستا لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان جێمینای توانای هەیە بە شێوەیەکی خۆکارانە وێنە و هێڵکاری و ڤیدۆیی یوتیوب لەگەڵ وەڵامەکاندا بەردەست بخات.
هەروەها ئێستا دەتوانیت فلاشکارد و کویز ڕاستەوخۆ بە چاتبۆتەکە درووست بکەیت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.