سامسۆنگ 9, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای Samsung لەسەر سەکۆی پێشانگای CES 2020 لۆگۆی Face ID ـی Apple ـی نیشاندا

کۆمپانیای Samsung کارێکی زۆر نامۆی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەتی خۆی لە پێشانگای CES 2020 ئەنجامدا، ئەویش بەکارهێنانی یەکێک لە لۆگۆ بەناوبانگەکانی کۆمپانیای Apple بوو.

ئەمە یەکەم نامۆترین کار نییە کە لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکە لە ئەمساڵدا ئەنجام درابێت. وەکو زۆرینەی کۆنگرەکانی دیکەی، لەمەشیاندا کۆمپانیا کۆرییەکە لۆگۆیەکی بەکارهێنا کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی دیکە. لەسەر سەکۆی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی Age of Experience لە پێشانگای CES 2020 ـدا، کۆمپانیای Samsung لەسەر سەکۆی کۆنگرەکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لۆگۆی هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی ئامێرەکانی Apple ـی بە ناوی Face ID بەکارهێنا.

سوپاسگوزارین بەوەی کە Samsung دەقاودەق لۆگۆی هەستەوەرەکەی Apple ـی بەکارنەهێناوە، دەردەکەوێت کە هێڵەکانی لۆگۆکەی Samsung کەمێک پانترن بە بەراورد بە لۆگۆ ڕاستەقینەکەی Face ID، بەڵام بە تەواوەتی لۆگۆی Face ID ـی ئەپڵ نیشان دەدات و ئەمە هیچ قسەیەکی لەسەر ناکرێت.

ڕاست: لۆگۆ لەبەر گیراوەکەی Samsung. چەپ: لۆگۆ ڕاستەقینەکە.

نیشاندانی ئەم لۆگۆیە لەم کۆنگرەیەدا سەرسامکەرانە بوو، چونکە کۆنگرەکە لە ژێر ناوی “Age of Experience: تەمەنی ئەزموون” بوو و نەدەکرا شتێکی لەو جۆرە ڕووبدات. نیشاندانی ئەم لۆگۆیە لە کاتێکدا بوو، کە بەڕێز H.S. Kim، بەڕێوەبەری دابەشکاری ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی کۆمپانیاکە لەسەر سەکۆی کۆنگرەکە باسی لەوە دەکرد کە چۆن کۆمپانیاکە ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەکارهێنەرانیان دەپارێزن.

بەڵام وا دەردەکەوێت ئەم ئایکۆنە لە لایەن Samsung ـەوە بە هەڵە بەکارهاتبێت، چونکە هەرگیز پێشووتر لە هیچ نەرمەڵایەکی خۆیدا بەکاری نەهێنابوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای AMD ـیش ڕێندەرێکی سەکۆی نوێی Xbox Series X ـی لە پێشانگای CES 2020 ـدا نمایشکرد بە مەبەستی ئاشکراکردنی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی، بەڵام دەرکەوت کە ڕێندەرەکە ساختە بوو و ئەوە شێوازی ڕاستەقینەی Xbox Series X نەبوو.

کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی مۆبایل (بە تایبەت Samsung و Apple)، مێژوویەکی درێژیان هەیە لە ڕووبەڕوو کردنەوەی یەکتری لە دادگاکاندا بە تۆمەتی دزینی ئەو بەرهەمانەیان کە مافی خاوەندارێتی بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، وا دیارە دەبێت Samsung چاوەڕێی دادگایی کردنێک بکات وەکو باجێک بۆ ئەم کارەی کە ئەنجامی داوە.

لە ڕابردووشدا، زۆرێک لە کۆمپانیا چینییەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو Notch ـی iPhone X ـیان بۆ مۆبایلەکانیان بەکارهێنابوو. ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای Huawei و لقەکەی بە ناوی Honor، دیزاینی AirPods ـی Apple ـیان بۆ ژمارەیەک لە بیستۆکە بێوایەرەکانیان بەکارهێنابوو.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ