10
مۆبایل و تابلێت 2, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ژمارەیەک وێنەی مۆبایلە چەماوەییەکەی Motorola بە ناوی RAZR ـەوە دزەیان پێکرا

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی چەماوەیی جیاواز هەیە لە لایەن کۆمپانیای Motorola ـەوە بوونی هەیە. ژمارەیەک وێنەی مۆبایلە چەماوەییە نوێیەکەی Motorola دزەیان پێکرا.

هەژماری @evleaks لە تویتەر ژمارەیەک وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی چەماوەیی نوێی Motorola RAZR ـی بڵاوکردۆتەوە. بە بینینی وێنەکان، هەستێکی نۆستالۆجیت لەلا درووست دەبێت، چونکە مۆبایلەکە بە تەواوەتی لە مۆبایلی RAZR V3 دەچێت کە لە ساڵی 2004 لە لایەن Motorola ـەوە درووست کرا. کۆمپانیای Motorola پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مۆبایلە چەماوەییەکە هەڵدەدرێتەوە، وێنەکانیش هەمان شێواز پشتڕاست دەکەنەوە. کرتە لە وێنەکانی خوارەوە بکە بۆ بینینیان بە شێوەیەکی باشتر.

لە وێنەکاندا، دوگمەیەک لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکەدا بەدی دەکرێت، کە دەگوترێت ڕەنگە ئەوە هەستەوەری پەنجەمۆر بێت و وەکو دوگمەی ماڵەوە (Home) بەکاربهێندرێت، یاخود بۆ کردنەوەی ڕوونمای مۆبایلەکە بەکاربهێندرێت.

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، پێگەی XDA-Developers ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلە چەماوەییەکەی Motorola پڕۆسێسەری Snapdragon 710 ـی لەسەر جێگیر بکرێت و خاوەن ڕوونمایەک بێت بە قەبارەی 6.2 ئینج لە جۆری OLED.

چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا کۆمپانیای Motorola مۆبایلەکە بە نرخی 1,500$ ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ