ڕێنمایی
16, تشرینی یەکەم 2023
چۆنێتی چالاککردنی دیزاینی نوێی گووگڵ کرۆم بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز 10 و ویندۆز 11

گووگڵ لە یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم دیزاینێکی نوێی بۆ بەردەست خست. ئەم بابەتە تایبەتە بە چالاککردنی ئەو دیزاینە نوێیە.
پێش هەموو شتێک دەبێت دڵنیابینەوە کە وەشانی گووگڵ کرۆمەکەمان لە 117 و بەسەرەوەیە، بۆ ئەم مەبەستە دەڕۆینە Settings پاشان دەڕۆینە بەشی About Chrome و ڕاستەوخۆ ئەگەر گووگڵ کرۆمەکەمان لە نوێترین وەشانیدا بێت دەنوسێت Chrome is up to date و ئەگەر وانەبێت دەستدەکات بە داونڵۆد کردنی نوێترین وەشان.

وێنە: کەی ئای تی ئێن.
پاشان لە سەرەوە دەبێت بنووسین Chrome://flags و سێ فلاگ چالاک بکەین.
وێنە: کەی ئای تی ئێن.
لە بەشی گەڕاندا دەنووسین Chrome Refresh 2023 و هەردوو بەشی Chrome Refresh 2023 و Chrome WebUI Refresh 2023 چالاک دەکەین (Enabled) دەکەین.
وێنە: کەی ئای تی ئێن.
هەروەها دەبێت فلاگێکی دیکە کە فلاگی Customize Chrome side panel ـە بنووسین لە بەشی گەڕاندا و پاشان Customize Chrome side panel چالاک بکەین (Enabled) بکەین.
وێنە: کەی ئای تی ئێن.
بەم شێوەیە دیزاینی نوێی گووگڵ کرۆممان بۆ بەردەست دەبێت و بژاردەی Customize Chrome لە بەشی خوارەوە زیاد دەبێت و دەتوانیت گووگڵ کرۆمەکەت بە چەند ڕەنگ و دیزاینێکی جیاواز بگونجێنیت.
وێنە: کەی ئای تی ئێن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.