ژیری دەستکرد AI
9, ئەیلوول 2025
ئێستا کڵۆد دەتوانێت فایلەکان دەستکاری یان درووست بکات، بۆ نموونە ئێکسڵ

کۆمپانیای Anthropic نوێکردنەوەیەکی گرنگی بۆ زیرەکی دەستکردی کڵۆد بەردەست کرد. لە ئەمڕۆوە دەتوانیت کڵۆد بەکار بهێنیت بۆ درووست کردن یان دەستکاری کردنی فایلە جۆراوجۆرەکان. لەوانە ئێکسڵ و پاوەر پۆینت و PDF و وۆرد. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بە پلانی Max یان Team یان Education چاتبۆتەکە بەکار دەهێنن و دواتر بۆ بەشداربووانی پرۆ لە چەند هەفتەی داهاتوودا و بۆ بەشداربووانی خۆڕاییش دوایی ئەوە.
ئەم تایبەتمەندییە زۆر کاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە لە ڕێکخستنی زانیارییەکانت و ئەگەر لە ئەپەکانیش شارەزاییەکی ئەوتۆت نەبێ دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە کارەکان ئەنجام بدەیت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.