ئای ئۆ ئێس
16, ئەیلوول 2025
ئەپڵ دەڵێت ڕەنگە وەشانی iOS 26 کاریگەری لەسەر پاتری هەبێت

ئەمڕۆ وەشانی iOS 26 بڵاو کرایەوە و ئەپڵ بەکارهێنەرانی ئایفۆن ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم وەشانە نوێیە ڕەنگە کاریگەرییەکی کاتی لەسەر پاتری مۆبایلەکان هەبێت. کە بە پێی وتەی ئەپڵ ئاساییە. جگە لەوەش، ئەپڵ دەڵێت تایبەتمەندییە نوێیەکان پێویستیان بە توانای زیاتر دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی “کاریگەرییەکی بچووک” لەسەر کارایی (Performance) و پاتری مۆبایلەکان. هەمیشە گازندەی ئەوە دەکرێت کە پاش نوێکردنەوە پاتری ئایفۆنەکان توانای کەم دەبێتەوە هەر بۆیە ئەپڵ ئەمجارە بە فەرمی ئاماژەی پێداوە. بەڵام ئەپڵ بە ڕوونی باسی لەوە نەکردووە کە ئەم نوێکردنەوەیە ببێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی پاتری و تەنها دەڵێت کاریگەرییەکی بچووکی دەبێت. ئەم ئاگادارکردنەوەیە تەنها بۆ iOS 26 ڕاست نییە و مەبەست لێی تەواوی وەشانەکانی iOS و iPadOS ـە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.