ئەپڵ
9, کانوونی یەکەم 2023
سەرۆکی دیزاینی ئایفۆن و کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ئەپڵ جێدەهێڵێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی بلومبێرگ، بەرپرسی دیزاینی ئایفۆن و کاتژمێری زیرەکی Apple Watch کۆمپانیای ئەپڵ جێدەهێڵێت. Tang Tan کە بەرپرسی دیزاینی بەرهەمەکانی ئەپڵە، لە مانگی دووی ساڵی داهاتوو ئەپڵ جێدەهێڵێت.
لە هەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە کە Richard Dinh، جێگەی Tang Tan دەگرێتەوە کە لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ڕەقەکاڵای ئەپڵە. Richard Dinh دەبێتە بەپرسی دیزاینی ئەپڵ. هەروەها Kate Bergeron دەبێتە بەرپرسی دیزاینی Apple Watch کە لە ئێستادا بەڕێوبەری ڕەقەکاڵای ماکە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.