ئامێرە هەمەجۆرەکان 25, ئەیلوول 2025

سۆنی بڵندگۆیەکی نوێی بێتەلی نمایش کرد کە لەگەڵ چەندین ئامێری جیاواز گونجاوە

ئەمڕۆ سۆنی بڵندگۆی نوێی بێتەلی Pulse Elevate نمایش کرد کە لەگەڵ کۆمپیوتەری ویندۆز، ماک، کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 و کۆنسۆڵی دەستی پلەیستەیشن و تەنانەت مۆبایلیش کار دەکات. ئەم بڵندگۆ نوێیە مایکێکی ناوەکی هەیە کە بۆ نامەی دەنگی بەسوودە و هەروەها تەکنەلۆژیایەکی تێدا بەکار هێنراوە کە دواخستنی دەنگ بە تەواوەتی کەم دەکاتەوە.

بڵندگۆکە پاترییەکەی هەیە کە بارگاوی دەکرێتەوە. بارگاوی کردنەوەکەی پێویستی بە دۆکێکە کە لەگەڵی دایە و هەر کە بارگاوی بوویەوە دەتوانیت بۆ هەر شوێنێک بتەوێت بیبەیت لەگەڵ خۆت. سۆنی نرخی ئەم ئامێرەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام دەڵێت ساڵی داهاتوو بە ڕەنگی سپی و ڕەش بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Sony سۆنی
بۆچونی تۆ