ئەنکەر 5, کانوونی دووەم 2026

دەتوانیت نوێترین بیستۆکی ئەنکەر بە دوو شێوازی جیاواز بەکار بهێنیت

ئەو بیستۆکانەی کە دەکرێتە گوێ بە شێوازێکی جیاواز و لە پشتی گوێ جێگیر دەکرێت وەک لە وێنەکاندا دیارە زۆر باشن کاتێک تۆ بۆ نموونە ڕاکردن یان هەر وەرزشێکی تر ئەنجام دەدەیت لەبەر ئەوەی ڕێژەی شل بوونەوە و کەوتنی لە گوێدا بەراورد بە بیستۆکە ئاساییەکان کەمترە. بەڵام بتەوێت ئەم بیستۆکانەت هەبێت و هەندێک تایبەتی ئاست بەرزیش لە خۆ بگرێت ئەوا کارێکی قورسە! بۆیە ئەنکەر یەکەمین بیستۆکی لەم شێوەیەی لە کۆنگرەی CES 2026 نمایش کرد کە پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو بکات. واتە تۆ ئێستا بیستۆکێکت هەیە کە لە پشتی گوێ جێگیر دەکرێت و لە هەمان کاتدا بیستۆکێکت هەیە کە تایبەتمەندییەکی وەک لابەری ژاوە ژاوی هەیە!

ئەنکەر دەڵێت ئەو ئەلگۆریتمەی کە لەسەر ئەم جۆرە ببیستۆکە هەیە بە ناوی Soundcore AeroFit 2 Pro لە چرکەیەکدا 380 هەزار جار پشکنین دەکات بۆ ئەوەی ئاستی لابردنی ژاوەژاو لەکاتی ڕاکردندا ڕێکبخات. نرخی بیستۆکەکە 179.99 دۆلار دەبێت.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Anker ئەنکەر CES 2026
بۆچونی تۆ