سامسۆنگ 5, شوبات 2020

ژمارەیەک وێنەی فەرمی Samsung Galaxy S20 لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگ دزەیان پێکرا

ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکانی Samsung Galaxy S20 نزیکە، بەڵام بڵاوبوونەوەی دزەپێکراوەکان تاوەکو پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان کۆتایی نایەن.

بە شێوەیەکی هەڵە، سامسۆنگ ژمارەیەک وێنەی مۆبایلی نوێی Samsung Galaxy S20 لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاو کردبووەوە. وێنەکان تایبەتن بە بە بازاڕکردنی بەرگێکی پارێزەری مۆبایلەکە، کە پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکەن. دیزاینی مۆبایلەکە لە وێنەکاندا، هەمان ئەو دیزاینەیە کە لە وێنە دزەپێکراوەکانی ڕابردوو بڵاو کرابوونەوە.

لە پێشەوە خاوەن کامێرایەک دەبێت لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی و لە پشتەوەش خاوەن 3 دانە کامێرای ڕیزکراوی ستوونی دەبن لە نێو چوارچێوەیەکی ڕەشدا.

وێنەکان لە بەشی بازاڕی ئەوروپی ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە و لە لایەن پێگەی WinFuture ـەوە دۆزراونەتەوە. ئەمە یەکەمجار نییە کە وێنەی مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ لە ماڵپەڕەکەیدا دەردەکەوێت، ساڵی پار بەر لە ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Galaxy Note 10 و Note 10 Plus، وێنەکانیان لە ماڵپەڕە فەرمییەکەی سامسۆنگدا بڵاوکرانەوە.

وا بڕیارە مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 و +Galaxy S20 و Galaxy S20 Ultra لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا لە بۆنەی Unpacked 2020 ـدا نمایش بکرێن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ