ئەندرۆید 12, ئایار 2026

ئەندرۆید شۆو؛ هەموو ڕاگەیاندراوەکان هەر لە ژیری دەستکردەوە دەستکردەوە تا ئەندرۆید ١٧ و لاپتۆپی نوێ!

پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی ساڵانەی گوگڵ، ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی سەرهێڵی بە ناوی (The Android Show) چەندین گۆڕانکاری و نوێکاری گەورەی بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئامێرە زیرەکەکان ڕاگەیاند.

لێرەدا پوختەی گرنگترین نوێکارییەکان بۆ ئێوە دەخەینە ڕوو:

ژیری دەستکردی جێمینای (Gemini Intelligence)
ئەمە ناوی نوێی گوگڵە بۆ باشترین تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد لەسەر ئامێرە پێشکەوتووەکانی ئەندرۆید . ئەم هاوینە دەگاتە مۆبایلەکانی پیکسڵ و گالەکسی، کە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی (وەک دروستکردنی لیستی کڕین لە تێبینییەکانەوە) و باشترکردنی نووسین بە دەنگ کە دەتوانێت وشە زیادەکان بسڕێتەوە.

جۆری نوێی لاپتۆپی Googlebooks
پۆلێکی نوێیە لە لاپتۆپ کە بەتەواوی پشت بە ژیری دەستکردی جێمینای دەبەستێت و لە پاییزی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت. کۆمپانیاکانی Acer, Asus, Dell, HP و Lenovo یەکەمین هاوبەشەکان دەبن بۆ دروستکردنی ئەم لاپتۆپانە. هەروەها پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەبێت بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان لاپتۆپ و مۆبایلەکەت و بینینی ڕاستەوخۆی فایلەکان.

ئەندرۆید ١٧ (Android 17)
وەشانی نوێی ئەندرۆید زیاتر گرنگی بە دروستکەرانی ناوەڕۆک (Creators) دەدات، بە باشترکردنی ئەپی ئینستاگرام و هاتنی ئەپی بەناوبانگی Adobe Premiere بۆ ئەندرۆید لەم هاوینەدا . یەکێکی تر لە هەواڵە زۆر گرنگەکان ئەوەیە کە ناردنی فایل بە (Quick Share) گونجاو دەکرێت لەگەڵ AirDropـی ئایفۆن بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ، شاومی، ئۆپۆ و چەندین مۆبایلی تر. هەروەها پرۆسەی گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان لە ئایفۆنەوە بۆ ئەندرۆید بەبێ وایەر زۆر ئاسانتر کراوە و لە هاوینەوە بەردەست دەبێت . لەپاڵ ئەمانەشدا، ئیمۆجییەکان دیزاینێکی نوێی 3D وەردەگرن.

هەروەک بەکارهێنەران دەتوانن خۆیان ویجت دروست بکەن بەتەنها پێدانی پڕۆمپت لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە.

ئەمە جگە لەوەی گووگڵ زیاتر ل ٤ هەزار ئیمۆجی نوێکردووەتەوە بۆ دیزاینێکی جوانتر و هاوچەرختر.

 

ئەندرۆید ئۆتۆ (Android Auto)
ڕوونمای ناو ئۆتۆمبێلەکان دیزاینێکی نوێ و جوانتر وەردەگرن، بەتایبەت بۆ نەخشەی گوگڵ کە تەواوی ڕوونماکە دادەپۆشێت . ڤیدیۆی ڕوونی بەرز (FHD 60fps) و دەنگی سیستەمی Dolby Atmos بۆ چەندین ئۆتۆمبێلی پشتگیریکراو زیاد کراوە بەجۆرێک کاتێک ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە دەتوانیت بینەری ڤیدیۆکانت بیت و لەگەڵ دەستکردەوە بە هاژۆتن، ڤیدیۆکە خۆکارانە دەبێتە دەنگ. هەروەها تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی جێمینای لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە ناو ئۆتۆمبێلەکانت.

ئێوە کام لەم نوێکارییانەتان پێ گرنگترینە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسن! 👇

سەرچاوە 9to5Google
تاگەکان Android17 AndroidShow
بۆچونی تۆ