10
هەواڵ 8, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Adobe کار لەسەر زیادکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات بۆ ئەپەکانی

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Adobe Max ـدا، کۆمپانیای Adobe ڕایگەیاند کە کار لەسەر گەشەپێدانی تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات بۆ ئەپەکانی.

کۆمپانیاکە ئاشکرایکرد کە تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆ زنجیرە ئەپەکانی خزمەتگوزاری Creative Cloud دەگرنەوە، لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە لە دۆخی تاقیکاریدایە و بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ئەپی Adobe Fresco بەردەستە. تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆ ڕێگە بە دیزاینەران دەدات کە ڤیدیۆ بە شێوەی زیندوو لە کاتی بەکارهێنانی ئەپەکانی Adobe ـدا پەخش بکەن، بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونییەک بە بینەران بدەن تاوەکو بزانن کە تۆ چ ئامرازێک بەکاردەهێنیت بۆ درووستکردنی گرافیکەکانت.

لە ئێستادا کۆمپانیای Adobe ڕێگە بە هونەرمەندان دەدات لە Adobe Live ـی Behance و YouTube ـدا پەخشی ڕاستەوخۆ بکەنەوە و بە شێوەیەکی زیندوو بەرهەمەکانیان درووست بکەن.

پەخشی ڕاستەوخۆ لە زۆرینەی تۆڕەکاندا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بۆ ماوەی 3 کاتژمێر پەخش بکەنەوە. نازاندرێت کە ماوەی سنووردارکراوی پەخشە ڕاستەوخۆیەکانی خزمەتگوزارییە نوێیەکەی Adobe بۆ ماوەی چەندێک دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ