شاومی
12, کانوونی دووەم 2020
کۆمپانیای شاومی ناوی Pocophone F2 ـی وەکو نیشانەیەکی بازرگانی تۆمارکرد

نەوەی داهاتووی زنجیرە مۆبایلی Pocophone، یەکێک بووە لەو مۆبایلانەی شاومی کە تاوەکو ئێستا زۆرترین پڕوپاگەندەی لەسەر بووە، سەرکەوتنە مەزنەکەی نەوەی یەکەمی زنجیرەکە وای کرد کە خەڵکانێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە بۆ بینینی نەوەی دووەمی. خۆشحاڵانە، هەواڵی خۆش بۆ هەوادارانی Pocophone F2 بوونی هەیە.
لە پێشوودا، بەڕێز Alvin Tse، بەرپرسی باڵای کۆمپانیای شاومی، دڵنیایی دا کە مۆبایلی Pocophone F2 لە ئەمساڵدا ڕادەگەیەندرێت. بەڵگەیەکمان لەبەر دەستدایە کە دڵنیایی تەواو دەدات لەم بارەیەوە. بە پێی بەڵگەنامەییەکەی دزەپێکراو، کۆمپانیای شاومی ناوی POCO F2 ـی وەک نیشانەیەکی بازرگانی تۆمارکرد.
تۆمارکردنی ناوی مۆبایلەکە وەکو نیشانەیەکی بازرگانی، بۆ پێش بەردەستکردنیەتی، وا دیارە کاتی نمایشکردنی زۆر نزیکە.
ناوی POCO F2 بۆ وەشانی ناوخۆیی نەوە نوێیەکەی زنجیرەی Pocophone بەکاردێت و وەشانە جیهانییەکەی ناوی Pocophone F2 دەبێت. بە پەرۆشین بۆ ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە. بە هۆی خواستە زۆرەکەیەوە لە کوردستان، گومان لەوەدا نییە کە بە زووی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن لە لقەکانی کۆمپانیای ئایتی لۆبی، لە دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.