گووگڵ 8, ئازار 2023

گووگڵ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گووگڵی ئاشکرا کرد

 

گووگڵ وادەی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Google I/O 2023 ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاری کراو لە جەماوەر بە ئۆفڵاین (دەرهێڵ) و بە خۆڕایی بۆ هەمووان لەسەر ئۆنڵاین (سەرهێڵ) و لە بەرواری ڕۆژی 10ی مانگی 5 بەڕێوە دەچێت.

 

ئەمساڵ، گەورەترین چاوەڕوانییەکان بۆ ئەو بەرهەمانە دەبن کە پەیوەندییان بە ژیری دەستکردەوە هەیە. هەروەها پێشبینی دەکرێت زۆر هەواڵ لەسەر خزمەتگوزاری Bard ڕکابەرەکەی Chat GPT بڵاو بکرێتەوە.

هەروەها بێگومان لەم کۆنگرەیەدا زانیاریمان لەسەر وەشانی داهاتووی ئەندرۆید دەست دەکەوێت کە ئێستا وەشانی پێشبینین (Preview)ی بۆ گەشەپێدەران بەردەست خستووە. هەروەها زانیاری جۆراوجۆر لەسەر ڕەقەکاڵا(Hardware).

 

هەروەها پێشبینی دەکرێت زانیاری دەربارەی مۆبایلی Pixel 7A و مۆبایلی چەماوەی Pixel Fold بخرێتە ڕوو. وە لەوانەیە زیاتر ببیستین دەربارەی تابلێتی داهاتووی گووگڵ.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ