هەواڵ
31, ئازار 2023
مانگی شەش پێشانگای تەکنەلۆژی HITEX لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

چوار ساڵ لەمەوبەر بوو بۆ یەکەمین جار پێشانگای HITEX بەڕێوەچوو کە یەکەمین پێشانگا بوو تایبەت بە تەکنەلۆژیا، بۆ ئەمساڵیش ڕێکخەرانی پێشەنگا ڕایانگەیاند کە پێشەنگای HITEX لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.
پێشەنگای تەکنەلۆژی HITEX لە 3 تاوەکو 6ـی مانگی شەشی ئەمساڵ لە پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەبچێت. بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 170 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری لە پێشەنگاکە دەکەن بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەم و داهێنانەکانیان.
هەروەها ئەمە ئەو بابەتەنان کە چاوەڕوان دەکرێت نمایش بکرێن لە پێشەنگاکە:
کۆمپیوتەر.
مۆبایل و تابڵێتەکان.
ئامێری ئەلیکترۆنی ناوماڵ.
ڕایەڵە و ئاسایش.
ڕۆبۆتەکان.
یارییەکان.
ئامێرە پەیوەندییە دوور مەوداکان.
تەکنەلۆژیای بلۆک چەین (Blockchain technology).
ئینتەرنێتی شتەکان (IOT).
زیرەکی دەستکرد (Artificial Intelligence).
ڕاستی خەیاڵی (VR/AR).
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.