ئەپڵ 5, ئایار 2023

داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ دابەزیوە

داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ دابەزینی بە خۆوە بینیوە لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان چارەگی ساڵی رابردوو. داهاتی ئەم چارەگە 94.8 ملیار دۆلار بووە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە ڕێژەی %3 دابەزیوە. بەڵام داهاتێکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە خزمەتگوزارییەکانی، کە پێکدێت لە Apple Store, Apple Pay, iCloud, Apple Music.

هۆکاری سەرەکی دابەزینی داهاتی ئەپڵ بۆ کەمی فرۆشی بەرهەمەکانی ماک و ئایپاد دەگەرێتەوە، هەروەها داهاتی ئایفۆن 51.3 ملیار دۆلار بووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە ڕێژەی %3 بەرز بۆتەوە.

 

لە ئێستادا ڕێژەی بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ 975 ملیۆن بەشداربووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 200 ملیۆن بەشداربوو زیادی کردووە. هەروەها ئامێرە چالاکەکانی لە ئێستادا زیاترە لە دوو ملیار ئامێر.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Apple ئەبڵ
بۆچونی تۆ