ڕێدمی
16, حوزهیران 2023
بە فەرمی مۆبایلی ڕێدمی 12 نمایش کرا

شاومی دواجار وەشانی نوێی لە زنجیرەی ڕێدمی ڕاگەیاند کە بریتییە لە ڕێدمی 12 و باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی کە ڕێدمی 11 بوو.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.79 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵی ماکرۆی هەیە.

بە چیپسێتی Mediatek Helio G88 بەهێز کراوە. هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات هەیە و بڕوانامەی IP53 ـیش بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە.
نرخی مۆبایلەکە لە تایلەند بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 بریتییە لە THB 5,299 کە بە نزیکی دەکاتە 153 دۆلاری ئەمریکی.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.