ڤیڤۆ
4, تەممووز 2023
مۆبایلی iQOO Neo 7 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 و زیاترەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ براندی iQOOی سەر بە کۆمپانیای ڤیڤۆ بۆنەیەکی ساز کرد لە وڵاتی هیندستان و نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی iQOO Neo 7 Pro نمایش کرد.
مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و ئاست بەرزە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1،300 نیت و بڕوانامەی +HDR10 لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە. خاوەندارێتی دەکات لە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 425 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 465 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.