مۆبایل و تابلێت 5, تەممووز 2023

براندی Red Magic یەکەمین تابلێتی گەیمینگی نمایش کرد

 

براندی تایبەت بە گەیمینگی Red Magic یەکەمین تابلێتی نمایش کرد. تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 12.1 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 1600 * 2500 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز و ڕووناکی 600 نیت لە خۆ دەگرێت.

 

کێشی 613 گرامە و 4 بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت کە بە DTS بەهێز کراون.

چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕامی جۆری LPDDR5x بەهێز کراوە، هەروەها سیستەمی ساردکەرەوەی ICE Magic لە خۆ دەگرێت بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی تابلێتەکە هەتاوەکو 5 پلەی سیلیزی.

دەتوانیت ماوس و تەختەکلیل و دەسکیشی پێوە پەیوەست بکەیت، هەروەها Red Magic خۆی پێنووسێکی زیرەکی نرخی 55 دۆلار و تەختەکلیلی موگناتیسی زیرەکی بە نرخی 83 دۆلار نمایش کردووە.

نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 538 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 635 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ