وەن پڵەس
16, ئاب 2023
بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Ace 2 Pro لە چین نمایش کرا

ئەمڕۆ وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێی ئاست بەرزی لە چین بە نرخێکی گونجاو نمایش کرد.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,600 نیت لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی جۆری UFS 4.0 و ڕامی جۆری LPDDR5 هەیە. هەروەها خاوەندارێتی لە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 150 وات دەکات.
کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.
پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات و دووانە بڵندگۆی ستێریۆی هەیە.
نرخی مۆبایلەکە بە پێی بیرگە و ڕام بەم شێوەیەیە:
12GB + 256GB – ¥2,999 (~$410)
16GB + 512GB – ¥3,399 (~$465)
24GB + 1TB – ¥3,999 (~$550)
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.