مۆبایل و تابلێت
5, ئازار 2024
بەفەرمی مۆبایلی Nothing Phone 2a نمایش کرا
دوای کۆمەڵێک لە دەنگۆ و هەواڵی دزە پێکراو، لە کۆتاییدا کۆمپانیای نەثینگ مۆبایلی Nothing Phone 2a نمايش کرد.
مۆبایلەکە وەک وەشانێکی باشتری مۆبایلی Nothing Phone 1 دەبێت کە دوو ساڵ لەمەوبەر نمایش کرا. دیزاینی مۆبایلەکە بەهەمان شێوەی مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیاکەیە
و تاکو ئێستاش لایتەکانی بەشی پشتەوە لە خۆ دەگرێت، بەڵام ئێستا تەنها سێ دانەن.
ڕوونمایەکی تەختی لە جۆری OELD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت، ڕووناکی دەگاتە 1,300 نیت و پشتگیری لە HDR10 دەکات. کامێرای سێڵفییەکەی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە کە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵە.
لە بەشی پشتەوەی، دوو کامێرای 50 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات لەگەڵ کامێرایەکی گۆشە فراوان، کامێراکان پشتگیری لە UltraXDR و Motion Capture و Night Mod و Action Mode دەکەن.
بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 7200 Pro بەهێز کراو و بە ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی تاکو 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی. مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری NothingOS 2.5 و وەشانی ئەندرۆید 14 دەکات، سێ ساڵ نوێ بوونەوەی ئەندرۆید و چوار ساڵ نوێ بوونەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 329 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.