ئۆپۆ 10, تشرینی یەکەم 2023

مۆبایلی Oppo A2x بە ڕوونمای 90 هێرتز و چیپسێتی Dimensity 6020 نمایش کرا

 

ئۆپۆ لە چین مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد کە پشتگیری لە 5G دەکات و ئاستی نزمە و نرخێکی گونجاوی هەیە. مۆبایلەکە ناوی Oppo A2x ـە. ڕوونمایەکی 6.56 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 720 * 1612 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 720 نێت لە خۆ دەگرێت. مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری ColorOS 13.1 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات.

بیرگەکەی لە جۆری UFS 2.2 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR4x ـە. هەروەها بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی MediaTek Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بەڵام زانیاری لەبارەی هێزی بارگاوی کردنەوەی ئاشکرا نەکراوە.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 153 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 195 دۆلار. تاوەکو ئێستا هیچ وشەیەک نەوتراوە لە بەردەست بوونی ئەم مۆبایلە بۆ بازاڕەکانی جیهان و تەنها لە چین نمایش کراوە.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ