ئامێرە هەمەجۆرەکان 10, تشرینی یەکەم 2023

سۆنی بیستۆکی گەیمینگی InZone نمایش کرد


کۆمپانیای سۆنی بیستۆکی InZoneـی بە نرخی 199 دۆلار نمایش کرد، کە سەرنجی سەرەکی لەسەر گەیمینگە. توانای کار کردنی 12 کاتژمێر کارکردنی بەردەوامی هەیە و کەمترین دواخستنی دەنگ (Low Latency) پێشکەش دەکات.


بیستۆکەکە پشتگیری لە کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 و کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەکات. پەیوەستکەری USB-C لەگەڵدایە کە دواخستنی دەنگ بۆ 30 مللی چرکە کەم دەکاتەوە. هەروەها پشتگیری لە Spatial audio 360 و فایلی دەنگی Bluetooth LE Audio دەکات کە ئەگەر لەگەڵ مۆبایلێکی ئاست بەرزی ئەندرۆید بەکاری بهێنیت ئەوا سوودی لێ دەبینیت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان InZone Sony بیستۆک سۆنی
بۆچونی تۆ