دیزاین
16, تشرینی یەکەم 2023
ئەدۆبی زیرەکی دەستکرد بۆ ڤیدیۆش بەردەست دەکات

ئەدۆبی پرۆژەیەکی خۆی بۆ داهاتوو بە ناوی Project Fast Fill پیشاندا، کە لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی و لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دەتوانیت گۆڕانکاری لە ڤیدیۆدا بکەیت. دەتوانیت تەنێکی بۆ زیاد بکەیت، یاخوود تەنێک لاببەیت، دەتوانیت ڕەنگی تەنەکانی نێو ڤیدیۆکە بگۆڕیت. لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە، دەتوانیت ئەکسێسریس(Accessories – خشڵ و جوانکاری) جلوبەرگ لە ڤیدیۆیەکدا بگۆڕیت لە کاتێکدا کەسەکە لە جووڵەشدایە. یاخوود گەشتیارەکان لە پشتەوەی ڤیدیۆیەک لاببەیت. ئەدۆبی هیچ وادەیەکی بۆ بەردەست کردنی ئەم تایبەتمەندییە دیاری نەکردووە، بەڵام چاوی لێیە لە داهاتوودا بۆ Premiere Pro و After Effects زیادی بکات.

لە پاش تێهەڵکێش کردنی فۆتۆشۆپ لەگەڵ زیرەکی دەستکرد بەردەوام ئەدۆبی سەرقاڵی زیاتر فراوان کردنی تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد بووە بۆ ئەوەی تەواوی دیزاینەران سوودی لێ وەربگرن.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.