شاومی
17, تشرینی یەکەم 2023
شاومی سیستەمی وەگەڕخەری HyperOSی ڕاگەیاند

شاومی سیستەمێکی وەگەڕخەری نوێی تایبەت بەخۆی بە ناوی HyperOS ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە بۆ هەموو جیهان ئەم سیستەمە نوێیە بە نۆرە بەردەست دەخەن. هەروەها یەکەمین مۆبایل لەسەری جێگیر بکرێت زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 دەبێت. سیستەمە نوێیەکەی جێگای MIUI دەگرێتەوە کە بۆ ماوەی 13 ساڵە بوونی هەیە. شاومی دەڵێت ئەم سیستەمە تەنها تایبەت نییە بە مۆبایلی زیرەک و تەواوی ئیکۆسیستەمی شاومی پێکەوە دەبەستێتەوە، وەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی و کاتژمێری زیرەک و ئامێرە زیرەکەکانی نێو ماڵ و زیاتریش…
شاومی دەڵێت لە ساڵی 2017 ـەوە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەم سیستەمە نوێیەین. تێهەڵکێشێک دەبێت لە نێوان سیستەمی Velaی تایبەت بە کۆمپانیاکە و ئەندرۆید. بە درێژایی ساڵی داهاتوو کۆمپانیاکە ئەم سیستەمە بۆ جیهان بە نۆرە بەردەست دەکات، بەڵام یەکەمین مۆبایل کە لەسەری جێگیر بکرێت زنجیرەی شاومی 14 دەبێت کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا نمایش بکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.