تویتەر
18, تشرینی یەکەم 2023
بەشداربووە نوێیەکانی تۆڕی ئێکس دەبێت ساڵانە بڕی 1 دۆلار بدەن بۆ ئەوەی پۆست بکەن

ئیلۆن مەسک پێشووتر پلانی وابوو کە بەکارهێنانی تۆڕی ئێکس (پێشووتر بە تویتەر ناسرابوو) بە تەواوەتی و بۆ هەموو بەکارهێنەرێک بکات بە پارە، بەڵام پلانەکەی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا و بۆیە جێبەجێی نەکرد. ئێستا و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەژماری ساختە و هەواڵی ناڕاست، ئیلۆن مەسک پلانێکی بەشداری کردنی ساڵانەی 1 دۆلاری بە ناوی “Not a Bot” ڕاگەیاند.
ئەم پلانە بۆ هەر کەسێکە کە تازە هەژمار درووست دەکات لە تۆڕی ئێکس و هەژمارەکەی پشتڕاست کراوە (Verified – باجە شینەکە)ی نییە. بۆ ئەوەی بتوانێت پۆست بکات و کاردانەوەی هەبێت بۆ پۆستەکانی دیکە، دەبێت ساڵانە بڕی 1 دۆلار بدات بە کۆمپانیای ئێکس. لە ئێستادا ئەم پرۆگرامە تەنها لە هەردوو وڵاتی Philippines و New Zealand بەردەستە و پێدەچێت لە داهاتوودا بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست ببێت. ئەو بەکارهێنەرە نوێیانەی کە بەشداری لە پلانی Not-a-Bot ناکەن تەنها دەتوانن پۆستەکان بخوێننەوە و سەیری ڤیدیۆکان بکەن و ئەکاونتەکان فۆڵۆو بکەن. بەشدار بووانی پرۆگرامەکە دەتوانن لە هەر کاتێکدا بەشداریکردنی پرۆگرامی Not-a-Bot هەڵبوەشێننەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.