ئۆپۆ
27, تشرینی دووەم 2023
ڕیەلمی زیاتر لە 200 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە

براندی ڕیەلمی سەر بە کۆمپانیای ئۆپۆ لە مانگی 5ی ساڵی 2018 دامەزرا و لەو کاتەوە بەردەوامە لە ڕکابەری کردنی ڕکابەرەکانی و لە دوای 5 ساڵ Sky Li ڕایگەیاند براندەکەیان گەشتوون بە ژمارەیەکی نوێی فرۆش و ئاهەنگ بۆ ئەم سەرکەوتنە دەگێڕن. ڕیەلمی لە ماوەی 5 ساڵدا زیاتر لە 200 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە. بەمەش ساڵانە زیاتر لە 40 ملیۆن فرۆشی مۆبایلی زیرەکی هەبووە جیا لە بەرهەمەکانی دیکەی. ئێستا ڕیەلمی بەناوبانگە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا بۆ فرۆشتنی مۆبایلی ئاست مامناوەند و نرخ گونجاو، هەروەها جیا لەوە مۆبایلی ئاست نزم و ئاست بەرزیشی هەیە. لەگەڵ چەندین بەرهەمی دیکەی وەک بیستۆکی بێتەل و لاپتۆپ و پاوەر بانک و تابلێت و هتد….
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.