ئێچ پی
8, کانوونی دووەم 2024
ئێچ پی سووکەڵەترین لاپتۆپی 14 ئینجی گەیمینگی نمایش کرد
ئێج پی سووکەڵەترین لاپتۆپی 14 ئینجی گەیمینگی لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرد، Omen Transcend 14. لاپتۆپەکە کێشی تەنها 1.6 کیلۆگرامە کە 45 گرام لە ماک بووک پرۆی 14 ئینج کێشی زیاترە.
لە ڕووی ڕەقەکاڵا (Hardware)ـەوە بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 و 9 بەردەست دەبێت. لەگەڵ ڕامی تاکو 32 گێگابایت لە جۆری DDR5 و بیرگەی تاکو 2 تێرابایت.
ڕوونماکەی لە جۆری OLED و 2.8K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و پشتگیری لە HDR دەکات و رووناکی تاوەکو 500 نیتە.
لە ڕووی بوونی دەرچەوە، لاپتۆپەکە دوو دەرچەی USB-A و USB-C و یەک دەرچەی HDMI 2.1 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە Wi-Fi 7 و Bluetooth 5.4 دەکات.
قەبارەی 16 ئینجی لاپتۆپەکەش نوێکرایەوە، هەمان تایبەتمەندییەکانی قەبارە بچووکەکە لە خۆ دەگرێت، تاکە جیاوازی بریتییە لە شوێنی Trackpadـنیان. نرخی لاپتۆپەکە لە 1,600 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە ساتەوەختێکی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.