ئەپڵ 26, ئازار 2024

وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ ئاشکرا کرا

دواجار ئەپڵ وادەی بەڕێوەچوونی یەکێک لە چاوەڕوان کراوترین کۆنگرەی گەشەپێدەرانی لە مێژووی کۆمپانیاکەدا ئاشکرا کرد. کۆنگرەی WWDC 2024 لە نێوان ڕۆژانی 10 بۆ 14ی مانگی 6ی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت. کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەم بۆنەیەدا نوێکردنەوەی هەموو نەرمەواڵە (سۆفتوێر) ـەکان و هەندێک بەرهەمی دیکەی ڕەقەکاڵا (هاردوێر) نمایش دەکات. بەڵام ئەمساڵ جیاوازییەک و نامۆییەک لە کۆنگرەکەدا بوونی دەبێت بە پێی هەواڵە دزەپێکراو و دەنگۆکان. ئەپڵ بەنیازە بۆ یەکەمین جار بێتە مەیدانی کێبڕکێ کردنی زیرەکی دەستکرد و چەندین بواری دیکەش. بۆ ئەم مەبەستە ئەپڵ ڕۆژانە ملیۆن دۆلار خەرج دەکات لە پەرەپێدانی مۆدێلی زیرەکی دەستکردی خۆی و پێشکەوتنی بوارەکە.

هەروەها لە پاڵ درووست کردنی مۆدێلی خۆی، دەنگۆ هەیە ئەپڵ سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی زیرەکی دەستکرد وەربگرێت وەک Google Gemini و Chat GPT و Claude و Baidu لە چین. لە پاڵ زیرەکی دەستکرد، ئەپڵ وەشانی نوێ لە iOS, iPadOS, macOS, watchOS, visionOS ڕادەگەیەنێت و پێدەچێت وەشانی iOS 18 تێهەڵکێش بکات لەگەڵ زیرەکی دەستکرد.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ