میدیاتێک
24, کانوونی یەکەم 2024
میدیاتێک ناووکی گەورە بۆ چیپسێتە سەروو ئاست مامناوەندییەکانیشی بەردەست دەکات

کۆمپانیای میدیاتێک نوێترین چیپسێتی بە ناوی Dimensity 8400 بۆ مۆبایلە سەروو ئاست مامناوەندییەکان ڕاگەیاند. 8 ناووکی Cortex-A725 بە خێرایی 3.25 گێگاهێرتز هەیە. پشتگیری لە ڕوونمای +WQHD و تێکڕای نوێبوونەوەی تاوەکو 144 هێرتز دەکات. هەروەها پشتگیری لە جۆری بیرگەی UFS 4.0 و ڕامی LPDDR5X و Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.4 دەکات.

گرافیکی Arm Mali-G720 MC7 هەیە کە %24 توانای باشترە و %42 وزە کەمتر بەکار دەبات بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. هەروەها MediaTek NPU 880 بۆ جێبەجێكردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد بەهێزتر کراوە. هەروەها ڕێدمی ڕایگەیاند جۆری ئەڵترای ئەم چیپسێتە لەسەر مۆبایلی Redmi Turbo 4 جێگیر دەکرێت کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو نمایش بکرێت و لە ژێر ناوی Poco F7 بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست بێت.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.