شاومی 2, ئازار 2025

مۆبایلی شاومی 15 ئەڵترا بە کامێرای تێلەفۆتۆی 200 مێگاپێکسڵی نمایش کرا: نوێکراوەتەوە

شاومی ئەمڕۆ بەهێزترین مۆبایلی خۆی لە بۆنەیەکی شایستەدا لە چین نمایش کرد. هەروەها بڕیارە هەمان مۆبایل لە ڕۆژی 2ی مانگی داهاتوو بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش بکات. مۆبایلی شاومی 15 ئەڵترا چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەی UFS 4.1 ـە و جۆری ڕامی LPDDR5X ـە.

پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل هەیە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.73 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 3200×1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و کۆتا ڕووناکی 3,200 نیت لەسەر جێگیر کراوە.

دەربارەی کامێرا، گۆڕانکاری سەرەکی ئەم مۆبایلە لە هەبوونی کامێرایەکی نوێی دووربینی 200 مێگاپێکسڵییە بۆ 4.3 هێندە نزیککردنەوە. هەر سێ کامێراکەی دیکەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵییە و لەگەڵ نەوەی پێش خۆی هەندێک گۆڕانکاری بچووکی تێدا کراوە. کامێرای سێڵفیشی 32 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بازاڕەکانی چین بریتییە لە 895 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها 960 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و 1,070 دۆلارە بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت. نرخی جۆری جیهانی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,499 یۆرۆ. هەروەها نرخی بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بریتییە لە 1,455,000 دیناری عێراقی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و 1,569,000 دیناری عێراقی بۆ بیرگەی 1 تێرابایت.

*نوێکراوەتەوە: نرخی جۆری جیهانی و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاد کرا.

سەرچاوە GSM Arena The Verge
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ