ئۆنەر
21, ئازار 2025
تابلێتی Honor Pad X9a بە پاتری 8,300 مللی ئەمپێری نمایش کرا
نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئۆنەر تابلێتی Pad X9 نمایش کرد، ئەمڕۆش، جۆری A تابلێتەکەی بە پاتری 8,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری نمایش کرد.
ڕوونماکەی قەبارەی 11.5 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕوونی 1504*2508 پیکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 400 نیت. پاترییەکەی قەبارەی 8,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات.
چیپسێتی Snapdragon 685 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕووکاری MagicOS 9 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 کار دەکات. کامێرای سەرەکی ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 مێگاپیسکڵە.
لاشەکەی لە کانزا پێکهاتووە و چوار بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت. هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات. ئۆنەر تاکو ئێستا نرخ و کاتی نەبوونی ئاشکرا نەکردووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.