سینەما
29, ئایار 2022
بە 9 چانەڵی یوتیوب ئاشنابە کە بە شێوەیەکی یاسایی دەتوانیت تەماشای فیلم و زنجیرەی لێوە بکەیت

خزمەتگوزاری پەخش کردن بە یەکێک لە باشترین داهێنانەکانی تەکنەلۆژیا دادەنرێت، بە بێ ئەوەی لە ماڵەکەت دەر بچیت دەتوانیت بینەر و بیسەری نوێترین هەواڵەکانی جیهان، فیلم، زنجیرە و زیاتریش بیت لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی پەخش کردن (Streaming)، ئێمە 9 چانەڵتان لە یوتیوب پێ دەناسێنین کە بە شێوەیەکی یاسایی مافی پەخش کردنی فیلم و زنجیرەیان هەیە بە جۆرایەتی بەرز و دەتوانن سوودی لێ ببینن

چانەڵی دڵنیایی دەدات لەوەی بەرهەمەکانی بە باشترین جۆرایەتی پەخش بکات و بە تەواوەتی یاسایی بێت، واتە بە شێوەیەکی یاسایی و خۆڕایی دەتوانیت تەماشای فیلم و زنجیرەی لێوە بکەن، بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە دەتوانیت تەماشای ئەم چانەڵە بکەیت، لەوانەیە لەو نێوەندەدا ترایلەر و خزمەتگوزاری زیاتریش ببینیت

ژانەری کۆمیدیا یەکێکە لە بەربڵاوترین ژانەرەکانی فیلم و زنجیرە، بێگومان مستەر بینیش یەکێکە لە شاکارەکانی جیهانی کۆمیدیا، دەتوانن بینەر و بیسەری بەرهەمەکانی مستەر بین بن لە چانەڵی Mr Bean، کە بە تەواوەتی یاساییە

وەک لە ناوەکەی دیارە، ئەم کەناڵە تایبەتە بە ژانەری ترسناک، دەتوانیت بینەر و بیسەری فیلم و زنجیرە ترسناکەکان بیت لەم کەناڵەوە، کە بە تەواوەتی یاساییە و چەندین بەرهەمی سەرنجڕاکێشی تێدا بڵاو دەکرێتەوە

ئەم چانەڵە زیاتر سەرنج دەخاتە سەر ژانەری خەیاڵی-زانستی، ئەگەر خوازیاری ئەم ژانەرەی، ئەم کەناڵە لەدەست مەدە!، چوونکە یەکێکە لە باشترین کەناڵەکان بۆ فیلمی لەو جۆرە و بە تەواوەتی یاساییە

ئەم چانەڵە فیلم، زنجیرە، کورتە ڤیدیۆ و زیاتریش پەخش دەکات، هەروەها دەتوانیت شێوازی بەڵگەنامەیی(Documentary) لەم کەناڵە بدۆزیتەوە و ئەگەر خوازیاری بابەتی بوونەوەری ئاسمانی و لەو جۆرەیت، دەتوانیت سوود لەم چانەڵە وەر بگریت کە بە تەواوەتی یاساییە

ئەگەر تۆ خوازیاری فیلمی وڵاتی هیندستانیت(Bollywood)، ئەوا دەتوانیت سوود لەم چانەڵە وەر بگریت، بێگومان یەکێک لە بەناوبانگترین فیلم و زنجیرەکان لە ئێستادا هی وڵاتی هیندستانن و شاکاری تایبەت بە خۆیان هەیە و هەوادارێکی زۆریان هەیە، بۆیە ئەم چانەڵە لەدەست مەدە کە بە تەواوەتی یاساییە

جیاواز لەو چانەڵانەی کە لەسەرەوە ناویان هێنراوە، چانەڵی Terror Films هێندەی ئەوان چالاک نییە و ڕۆژانە ڤیدیۆی بەردەوامی نییە، بەڵکو دوو ڕۆژ جارێک یان هەندێک زیاتر ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە، فیلمی ترسناک لەم کەناڵەدا بڵاو دەکرێتەوە و بە تەواوەتی یاساییە

ئەم چانەڵە تۆزێک لە هەموو شتێک پێشکەش دەکات، واتە هەندێک فیلم لە ژانەری کۆمیدیا بۆ تراژیدیا، زانستی، خەیاڵی، زیاتریش پێشکەش دەکات، هەروەها ڤیدیۆی بەڵگەنامەیی بڵاو دەکاتەوە، بە کورتی ئەگەر خوازیاری فیلمیت لە زۆرینەی ژانەرە جیاوازەکان دەتوانیت سوود لەم چانەڵە وەر بگریت کە بە تەواوەتی یاساییە

دەتوانن تەماشای فیلمە هیندییەکان (Bollywood) بکەن لە هەموو ژانەرەکان (کۆمیدیا، تراژیدیا، زانستی، خەیاڵی، ڕۆمانسی) لەم چانەڵەدا، کە بە تەواوەتی یاساییە و بە یەکێک لە کۆنترین کەناڵەکانی وڵاتی هیندستان دادەنرێت لە بوارەکەی خۆیدا
لە کۆتاییدا ئەمە 9 کەناڵی تەواو یاسایی بوون بۆ پەخش کردنی زنجیرە و فیلم، هیوادارین چێژی لێ ببینن
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.