ڤیڤۆ
21, ئازار 2025
مۆبایلی vivo V50 Lite 5G بە چیپسێتی Dimensity 6300 نمایش کرا
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڤیڤۆ مۆبایلی Vivi V50 Lite 4G نمایش کرد، ئێستاش جۆری 5G مۆبایلەکەی نمایش کرد. بە گشتی تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەیە، وەک پاتری 6,000 مللی ئەمپێری و بارگاوی کەرەوەی 90 وات.

چیپسێتی Dimensity 6300 لەسەر جێگیر کراوە، ڕامی LPDDR4X و بیرگەی UFS2.2 هەیە و دەرچەی microSD و جاک لە خۆ ناگرێت. ڕوونماکەی قەبارەی 6.77 ئینجە لە جۆری OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +1080p و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,800 نیت. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە بە ڕوونی 32 مێگاپیسکڵ.

لە بەشی پشتەوەی، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی و کامێرای گۆشەفراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ. پاترییەکەی قەبارەی 6,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات. بڕوانامەی IP65 هەیە بۆ دژە خۆڵ و پرژەی ئاو. نرخی 400 یۆرۆیە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت لە بازاڕەکانی ئەوروپا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.