ئامێرە هەمەجۆرەکان
23, ئەیلوول 2025
گەوپرۆ ڕووناک کەرەوە لە نوێترین کامێرایدا بەردەست دەخات

ئەگەر بێزاربوویت لە هەڵگرتنی کامێرایەک لەگەڵ ڕووناک کەرەوەیەک مۆبایل یان ڕووناک کەرەوەی دەستی لە کاتی خۆرئاوا بوون، ئەوا گەوپرۆ کامێرایەکی نوێی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیاندووە کە خۆی ڕووناک کەرەوەی پێوەیە. کامێراکە ناوی Lit Hero ـیە و گەوپرۆ ڕاینەگەیاندووە تاوەکو چەند ئەم ڕووناک کەرەوەیە بەهێزە بەڵام بێگومان لە ڕووناک کەرەوەی مۆبایلەکان بەهێزترە.

نرخی ئەم کامێرایە 269.99 دۆلارە و 7 گرام کێشی زیاترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. ئێستا دەتوانێت بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و پاترییەکەی بەرگەی 100 خوولەک تۆمار کردنی ڤیدیۆ دەگرێت بەم ڕوونییە و بە بێ کار کردنی ڕووناک کەرەوەکە.

تاوەکو قووڵی 5 مەتر بەرگە دەگرێت لە نێو ئاودا و گەوپرۆ چەند وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە بە ئەم کامێرایە چرکێندراوە و وا دەردەکەوێت ڕووناک کەرەوەکە بۆ مەودای نزیک سوود بەخشە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.