10
شاومی 14, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

مۆبایلی Redmi K30 بە پشتگیری لە 5G و چاڵی ژێر ڕوونماوە بەردەست دەکرێت

زنجیرە مۆبایلی Redmi K20 یاخود Mi 9T یەکێک بوون لە باشترین مۆبایلەکانی ئەمساڵ و زۆرترین خواستیان لەسەرە تاوەکو ئێستا. بە هەرحاڵ، وا دیارە زیاتر لە ڕێگایە و کۆمپانیای ڕێدمی سەر بە شاومی چینی مۆبایلی Redmi K30 بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە ڕادەگەیەنرێت.

ئاشکرابوو کە لە لە ماوەی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Redmi 8 لە وڵاتی چین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شاومی بەڕێز Lu Weibing سیمینارێکی ڕێکخست بۆ باسکردن لەسەر مۆبایلی نوێی کۆمپانیاکە بە ناوی Redmi K30. بەڕێز Weibing ئاشکرای کرد کە مۆبایلی نوێی Redmi K30 پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، هەروەها لە میانەی سیمینارەکەدا وێنەی بەشێکی پێشەوەی مۆبایلەکە نیشان درا و ئاشکرا بوو کە مۆبایلە نوێیەکە خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما دەبێت و 2 کامێرای لەسەر جێگیر دەکرێت.

بەڕێز Weibing دووبارە وێنەی بەشێکی پێشەوەی مۆبایلی Redmi K30 ـی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی Weibo ـی چینی بڵاوکردەوە و جەخت دەکاتەوە کە مۆبایلەکە خاوەن 2 کامێرا دەبێت لە پێشەوە و لەسەر چاڵی ڕوونماکەی جێگیر دەکرێن. بە گشتی دیزاینی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە لە دیزاینی مۆبایلی Galaxy S10 Plus ـەوە نزیک دەبێت.

سەبارەت بە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـی مۆبایلەکە، پشتگیری لە هەردوو ڕایەڵەکانی (SA (Standalone mode و NSA (non-(standalone دەکات، ئەمەش بە مانای ئەوە دەبێت خاوەن پەیوەندییەکی باش و 5G ـییەکی تێچوو کەم دەبێت.

بە پێی ئەوەی کە Weibing لە سیمینارەکەدا ڕایگەیاند کە مۆبایلی Redmi K30 مۆبایلێکی خۆڕاگر نابێت بۆ نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G، چاوەڕێ دەکەین کە ئەم مۆبایلەی Redmi ـیش وەکو مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیاکە خاوەن نرخێکی کەم بێت. پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Redmi K30 خاوەن پڕۆسێسەری Qualcomm 7250 بێت و پشتگیری دوانە دۆخی 5G ـیش بکات.

تاوەکو ئێستا هیچ دەنگۆیەک نییە سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی ڕێدمی.

بۆچونی تۆ