مۆبایل و تابلێت
18, تەممووز 2021
تایبەتمەندییە ناوازەکانی مۆبایلی +Honor Magic3 Pro دزەیان پێ کرا

زنجیرە مۆبایلی Honor Magic 3 لە مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت، وە لە کاتێکدا هێشتا چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ نمایش کردنی فەرمی مۆبایلەکە، ئەمڕۆ تایبەتمەندی مۆبایلی لوتکەی زنجیرەکە کە +Honor Magic 3 Pro ـە دزەی پێ کرا
زنجیرەکە 4 مۆبایل لە خۆ دەگرێت بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان بێت و ئەمڕۆ دزەپێکەر @RODENT950 ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی بەرزترین و نایابترین جۆری زنجیرەکە دا
مۆبایلی +Honor Magic 3 Pro ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجییە و کامێرای سێڵفی لە ژێر ڕوونمادایە و ڕوونماکەی لە لایەن کۆمپانیای visionox دابین کراوە، هەروەها ڕوونی 1228 پێکسڵە، باس لە تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونمای مۆبایلەکە نەکراوە و پێدەچێت کەمتر نەبێت لە 120 هێرتز

توانای دەبێت 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ ئەنجام بدات و پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 100 وات دەکات لە ڕێگەی وایەرەوە و لە ڕێگەی بێتەلەوە پشتگیری خێرایی 50 وات دەکات
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.