10
ئەپڵ 27, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

کەی وەشانی watchOS 6 بۆ زنجیرەی یەکەم و دووەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بەردەست دەکرێت؟

بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێکە وەشانی نوێی watchOS 6 بۆ بەکارهێنەران بەردەست کراوە، بەڵام بە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرەی سێیەم و چوارەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch. تاوەکو ئەم ساتەش، وەشانەکە بۆ زنجیرەی یەکەم و دووەمی کاتژمێرە زیرەکەکە بەردەست نەکراوە.

پێش بەردەستکردنی وەشانی watchOS 6، ئەپڵ ڕایگەیاند کە وەشانەکە پشتگیری لە زنجیرەی یەکەم تاوەکو دواین زنجیرەی کاتژمێرە زیرەکەکە دەکات، بەڵام لە کاتی بەردەستکردنی وەشانەکەدا، وەشانەکە پشتگیری لە زنجیرەی یەکەم و دووەمی کاتژمێرە زیرەکەکە نەکرد. هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە وەشانەکە بۆ زنجیرەی یەکەم و دووەمی کاتژمێرە زیرەکەکەش بەردەست دەکرێت، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە.

ئەپڵ دەڵێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا وەشانی watchOS 6 بۆ زنجیرەی یەکەم و دووەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بەردەست دەکات. هەردوو زنجیرە ناوبراوەکە لە ئێستادا پشتگیری لە وەشانی watchOS 6.1 ـی تاقیکاری دەکەن، وەشانی watchOS 6.1 لە ئێستادا لە دۆخی تاقیکاریدایە و ئەم هەفتەیە پێنجەم وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران لێ بەردەست کرا. پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا وەشانەکە بۆ بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بەردەست بکرێت.

ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە یەکەم وەشانی نوێی watchOS 6 بۆ زنجیرەی یەکەم و دووەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بریتی دەبێت لە watchOS 6.1 و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەردەست دەکرێت.

بۆچونی تۆ