ئەپڵ 13, تشرینی دووه‌م 2019

بەرزترین نرخی MacBook Pro ـی 16 ئینج دەگاتە 6,099$

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ MacBook Pro ـی 16 ئینجی بە تەختەکلیلی جۆری مەقەستی و نرخی 2,399$ ـەوە ڕاگەیاند، ڕەنگە تۆش بە تەنها ڕەخنەت لە نرخە دەستپێکەکەی هەبێت، بەڵام بژاردەیەکی نرخی زۆر لەوە زیاترە کە ئەمڕۆ بیستووتە.

بەرزترین نرخی MacBook Pro ـی 16 ئینج دەگاتە 6,099$ ـی ئەمریکی، بەڵام لە ڕاستیدا، ئێمە ئەو نرخە بە شایەن دەزانین. چونکە ناتوانیت هیچ لاپتۆپێکی دیکەی بە توانای هاوشێوەی MacBook Pro لە ڕووی تایبەتمەندییەوە بدۆزیتەوە.

بە نرخی 6,099$، ئەمانە لە MacBook Pro ـی 16 ئینجی نوێدا بەدەست دەهێنیت:

  • پڕۆسێسەر: نەوەی نۆیەمی Intel Core i9 بە خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و هەبوونی 8 ناوک (بەرزترین خێرایی تاوەکو 5.0 گێگاهێرتز).
  • ڕام: بە فراوانی 64 گێگابایت لە جۆری DDR4 و بە خێرایی 2666 مێگاهێرتز.
  • گرافیک: AMD Radeon Pro 5500M بە هەبوونی بیرگەیەکی 8 گێگابایتی لە جۆری GDDR6.
  • بیرگە: بە قەبارەی 8 تێرابایت لە جۆری SSD.

بەڵام، خۆشحاڵانە نرخی 6,099$ تاکە نرخی MacBook Pro نوێیەکە نییە، بەڵکو دەتوانیت بە نرخی 2,399$ هەمان مۆدێلی MacBook Pro بە تایبەتمەندی کەمترەوە بەدەست بهێنیت.

ئێستا کڕین بە شێوەی پێشوەختە بەردەستە بۆ MacBook Pro ـی 16 ئینجی نوێ لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵ. لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەگات بە دەستی کڕیارە پێشوەختەکان و بەردەست دەکرێت.

بۆچونی تۆ