ئەپڵ
18, ئازار 2020
ئەپڵ Mac Mini نوێی بە بژاردەی بیرگەی نوێوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپیوتەری Mac Mini ـی لە پاڵ نوێکردنەوەی MacBook Air و iPad Pro بە بژاردەی بیرگەی نوێوە ڕاگەیاند.
لەمەودوا کۆمپیوتەری Mac Mini خاوەن بژاردەی بیرگەکانی 256 و 512 گێگابایتە لە جیاتی بژاردەی 128 گێگابایتی. لەم جۆرە نوێیەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە گرافیک و بەشەکانی دیکەی ڕەقەکاڵاکەیدا نەکراوە. تاکە گۆڕانکاری، تەنها زیادکردنی بژاردەکانی بیرگەیە.
نرخی Mac Mini ـە نوێیەکە 799$ ـە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و 1,099$ ـە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت. لە ئێستاوە بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگە لەگەڵ MacBook Air و iPad Pro نوێیەکان بەردەست دەکرێت و ڕەوانەی کڕیارە پێشوەختەکان دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.