سامسۆنگ
3, كانونی دووهم 2020
سامسۆنگ مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S10 Lite و Galaxy Note 10 Lite ـی ڕاگەیاندن

لە دوای زنجیرەیەک پڕوپاگەندە و دزەپێکراو لەسەر مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S10 Lite و Galaxy Note 10 Lite، لە کۆتایدا، کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی هەردوو مۆبایلەکەی بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی CES 2020 ـەوە ڕاگەیاندن.
مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S10 Lite و Galaxy Note 10 Lite خاوەن ڕوونمایەکن بە قەبارەی 6.7 ئینج لە جۆری Infinity-O بە ڕوونی +FullHD و وردی نیشاندانی 2400 بە 1080 پێکسڵ. هەروەها خاوەن پاترییەکن بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و ڕامی 6 یان 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت. ئەمانە تایبەتمەندییە هاوبەشەکان بوون، بەڵام لەوانی دیکەدا بە تەواوەتی جیاوازن.
لە دیزاینی پێشەوەیاندا، خاوەن هەمان دیزاینن و کامێرای پێشەوەیان لەسەر ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی ڕوونماکانیاندا جێگیر کراوە، دیزاینی پشتەوەیان لە جۆرە ئاساییەکانی Galaxy S10 و Note 10 جیاوازترە و لە کامێراکانی پشتەوەیان خراونەتەوە لاکێشەیەکی ڕەشەوە.
مۆبایلی Galaxy S10 Lite پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە، لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 12 و 8 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرایەکیش لە ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy S10 Lite:
- ڕوونما: قەبارە: 6.7 ئینج. جۆر: Infinity-O. وردی نیشاندان: 2400 بە 1080 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855 (7 nm.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
- کێش: 186 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 25 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide. سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Macro.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: –
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: سپی – ڕەش – نیلی(شین).
- سیستەمی کارپێکەر: One UI 2 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: نزیکەی 725$.
هەرچی دەربارەی مۆبایلی Galaxy Note 10 Lite ـە، پڕۆسێسەری Exynos 8895 ـی سامسۆنگی لەسەر جێگیرە و لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 12 مێگاپێکسڵ، لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy Note 10 Lite:
- ڕوونما: قەبارە: 6.7 ئینج. جۆر: Infinity-O. وردی نیشاندان: 2400 بە 1080 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (Exynos 9810 (10 nm.
- گرافیک: Mali-G72 MP18.
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.7 میلیمەتر.
- کێش: 199 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 25 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: –
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: سپی – ڕەش – سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI 2 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: نزیکەی 668$.
هەردوو مۆبایلەکە لە نێو پاکەتدا خاوەن ڕووکاری One UI 2 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 دەبن. مۆبایلی Galaxy Note 10 Lite خاوەن قەڵەمی زیرەکی S Pen دەبێت بە پشتگیری لە تایبەتمەندی Air Command.
تاوەکو ئێستا هیچ وتەیەک لە لایەن سامسۆنگەوە بوونی نییە دەربارەی ڕێکەوتی بەردەستبوون و نرخی مۆبایلە نوێیەکانەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا دەست بە فرۆشتنیان بکرێت. هەروەها نرخی پێشبینی کراو بۆ Galaxy S10 Lite بڕی 725$/649€ ـە و بۆ Galaxy Note 10 Lite ـیش بڕی 668$/599€ ـە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.