10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 25, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی Close Friends ـی ئینستەگرام بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات

کۆمپانیای فەیسبووک سەرقاڵی کارکردنە لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ Messanger ـی تۆڕەکەی کە ڕێگەت پێ دەدات شتەکان بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڕێیانت هاوبەشی پێ بکەیت.

لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندییە لە ژێر ناوی “Favorites” لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان ئەمەی بۆ یەکەمجار ئاشکرا کرد. تایبەتمەندی Favorites تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی تایبەتمەندی Close Friends ـی ئینستەگرامە کە ڕێگەت پێ دەدات شتەکان بۆ ژمارەیەک هاوڕێت هاوبەشی پێ بکەیت.

تایبەتمەندی Favorites لە فەیسبووکدا ڕێگەت پێ دەدات ژمارەیەک هاوڕێت بۆ لیستێک بە شێوەی دەستکرد زیاد بکەیت و لە پاشان ئەگەر هەر ستۆری یاخود بڵاوکراوەیەکی وێنەی هەبوو، لەگەڵ هاوڕێیانی لیستەکەدا هاوبەشی پێبکەیت. ئەم تایبەتمەندییە لە نێوانی ڕێگەپێدان بە هاوڕێیانتە بۆ سەیرکردنی ستۆرییەکانت یاخود ناردن بۆیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و نهێنی. بە هەرحاڵ، بە پێچەوانەی تایبەتمەندی Close Friends ـی ئینستەگرام، فەیسبووک دەڵێت ئەم تایبەتمەندییە کار لەسەر ئەوە ناکات کە کێ سنووردار بکەیت بۆ بینینی ستۆرییەکەت.

مەبەست لەم تایبەتمەندییەی فەیسبووک، بۆ هاندانی زیاتری خەڵکە بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکە.

لە پێشووتردا تۆڕەکە خاوەن تایبەتمەندییەک بوو بە ناوی Friend Lists، کە ڕێگەی پێ دەدایت کۆمەڵێک هاوڕێت وەکو هاوڕێی نزیکت لە لیستێکدا دیاری بکەیت. دیارە تایبەتمەندی Favorites گەشەپێدەری ناوەڕۆکی Friend Lists ـە.

لە ئێستادا تایبەتمەندی Favorites لە هەنگاوێکی زۆر سەرەتایی گەشەپێداندایە و فەیسبووک بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە، هەر بۆیە ڕەنگە زۆر شتی لێ بگۆڕێت بەر لە بەردەستکردنی.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ