مۆبایل و تابلێت
11, كانونی یهكهم 2019
هواوەی جۆرێکی دیکە لە مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro 5G بەردەست دەکات

کۆمپانیای هواوەی چینی لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا مۆبایلەکانی Huawei Mate 30 و Huawei Mate 30 Pro و Huawei Mate 30 Pro 5G ـی لە وڵاتی چین ڕاگەیاندن، مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro 5G بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 و 512 گێگابایتییەوە بەردەست کرا. ئێستا بژاردەیەکی دیکە هاتە پاڵ ئەو دووانەوە.
ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی ڕایگەیاند کە جۆرێکی نوێ لە مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro 5G بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایتییەوە بەردەست دەکات. بەمەش مۆبایلەکە خاوەن بژاردەیەکی بیرگەی کەمتر دەبێت، بێگومان نرخیشی کەم دەبێت.

نرخی ئەم جۆرە نوێیەی مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro 5G بڕی 910$ دەبێت، لە ئێستاوە دەتوانرێت داواکاری پێشوەختەی بۆ ئەنجام بدرێت و لە ڕێکەوتی 18 ـی ئەم مانگەشدا بەردەست دەکرێت.
مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro 5G خاوەن پڕۆسێسەری Kirin 990 و ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.53 ئینج لە جۆری OLED. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و لە نێو پاکەتدا خاوەن ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 ـە.
هەروەها خوێنەربە:
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.