سامسۆنگ 13, كانونی یه‌كه‌م 2019

کۆمپانیای سامسۆنگ سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی 1 ملیۆن دانە لە مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold

لە ماوەی ڕابردوودا، یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی سامسۆنگ بە ناوی Galaxy Fold، چەندین بەربەستی هاتە بەردەم تاوەکو سەرکەوتوویی خۆی بسەلمێنێت، نرخە بەرزەکەشی لە لایەک بوەستێت کە نزیکەی 2,000$ دەبوو، بەڵام ئەمە کۆمپانیاکەی نەوەستاند لە دۆزینەوەی 1 ملیۆن کەس تاوەکو مۆبایلە چەماوەییەکەیان پێ بفرۆشێت.

بە پێی گوتارێکی بەڕێز Young Sohn بەڕێوەبەری Samsung Electronic بۆ بۆنەی Disrupt ـی پێگەی TechCrunch لە بەرلین، کۆمپانیای سامسۆنگ توانی سەرکەوتوو بێت لە فرۆشتنی 1 ملیۆن دانە لە مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold لە سەرانسەری جیهاندا.

1 ملیۆن فرۆش بڕێکی هێندە زۆر نییە بە بەراورد بەو دەیان ملیۆن فرۆشەی کە مۆبایلەکانی دیکەی سامسۆنگ و ئەپڵ و ئەوانی دیکە لە هەر چارەکێکی ساڵدا هەیانە، بەڵام بۆ ئامێرێکی گرانبەها کە نرخەکەی دەگاتە 2,000$ دەبێت، بڕێکی ئێجگار زۆرە و تا ڕادەیەک سەرسامکەرانەیە. بە دەیان کۆمپانیای بچووکتر هەن کە ناتوانن فرۆشی مۆبایلەکانیان بگەیەنن بەو بڕە بە نرخی ئێجگار کەمیشەوە.Image result for Galaxy Fold gif

مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا خرایە بازاڕەکانی جیهانەوە و دەستکرا بە فرۆشتنی، لە پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر ڕێکەوتی ڕاستەقینەی بەردەستکردنی خۆیەوە بە هۆی هەبوونی چەند کێشەیەک لە ڕوونمای مۆبایلە چەماوەییەکەدا.

مۆبایلە چەماوەییەکانی دیکەی وەکو Huawei Mate X، ڕێکەوتی بەردەستکردنیان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا بە هۆی باشترکردنی جۆرایەتی ڕوونماکانیان. ئەمە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ناوەستێنێت لە هەوڵدان بۆ سەرخستنی مۆبایلە چەماوەییەکانیان.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ