ئای ئۆ ئێس 16, كانونی یه‌كه‌م 2019

یەکەمین نوێکاری گرنگ ڕەوانەی ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد کرا بە زیادکردنی ئامرازی Select Subject

ئەمڕۆ ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد یەکەمین نوێکاری گرنگی بە خۆیەوە بینی و یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی بۆ زیادکرا، ئەمەش لە دوای مانگێک لەو کاتەوەی کە بۆ یەکەمجار بەردەستکراوە لە کۆگای App Store ـدا.

وەشانی 1.1 ـی ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد کە ئەمڕۆ لە کۆگای App Store ـدا بەردەستکرا، ئامرازی Select Subject ـی تایبەت بە دیاریکردنی بنەماکانی بۆ زیادکرا. تایبەتمەندییەکە ژیری دەستکرد (AI) ـی تەکنەلۆژیای Adobe Sensei بەکاردەهێنێت کە خودکارانە بنەماکانی سەر وێنە دیاری دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ سڕینەوە بە باشترین شێوە.

ئامرازی Select Subject بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2018 ـدا ڕاگەیاندرا و لە ئەمساڵیشدا بۆ کۆمپیوتەرەکان بەردەستکرا.

لە پاڵ زیادکردنی ئامرازی Select Subject بۆ ئەپەکە، دیزاینی ئەپەکە باشتر کراوە و خێراتر کراوە بۆ بەکارهێنانی بەڵگەنامەییەکانی تایبەتمەندی Cloud PSD، ئێستا تایبەتمەندییەکە بە ڕێژەی 90% خێراتر بەڵگەنامەییەکان دادەگرێت.

ئەمە بە یەکەمین نوێکاری گرنگ هەژمار دەکرێت بۆ ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد. لە سەرەتای بەردەستکردنی ئەپەکە لە کۆگای App Store ـدا، ڕووبەڕووی لێشاوێکی زۆری ڕەخنەی بەکارهێنەران بووەوە بە هۆی کەم و کورتی و نەبوونی هەندێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکان لە ئەپەکەدا.

نرخی ئەپەکە بە خۆڕاییە، بەڵام پێویستە مانگانە بڕی 9.99$ بدەیت تاوەکو بتوانیت ئەپەکە بەکاربهێنیت.

  • Photoshop For iPad
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ