سامسۆنگ 26, تەممووز 2023

زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S9 نمایش کرا

 

سامسۆنگ ساڵانێکە هاتۆتە نێو ڕکابەری تابلێتەکان و ئەمساڵیش بە سیانەیەکی نوێ ڕکابەری دەکات، جۆری ئاسایی بە قەبارەی 11 ئینج و جۆری پڵەس بە قەبارەی 12.4 ئینج و جۆری ئەڵترا بە قەبارەی 14.6 ئینج.

 

Galaxy Tab S9 Ultra

 

لە سەرەتادا لەوانەیە پێت وابێت ئەم تابلێتە نوێیەی سامسۆنگ جیاوازییەکی نییە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، بەڵام وا نییە. ئێستا هەر سێ تابلێتە نوێیەکەی سامسۆنگ بۆ یەکەمین جار بڕوانامەی IP68 لە خۆ دەگرن بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

 

ڕوونمای جۆری ئەڵترا قەبارەی 14.6 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی 1,848 * 2,960 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Samsung Vision Booster دەکات بۆ ڕەنگێکی باشتر لە ڕووناکییە بەرزەکاندا. نۆچ هێشتا لە بەشی پێشەوەی لە خۆ دەگرێت کە کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە، هەروەها کامێرای سەرەکی 13 مێگاپێکسڵ و و گۆشە فراوانی 12 لە دواوەیدا هەیە. چوار بڵندگۆی ستێریۆی AKG هەیە 20% دەنگی بەرزترە بەراورد بە نەوەی پێشووتری و پەنجەمۆری ژێر ڕوونماش لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 for Galaxy هاوشێوەی مۆبایلە چەماوە نوێیەکان و زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 23 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.

 

هەندێک ئەپی نوێ و تایبەتی لەسەر بەردەست دەبێت وەکو GoodNotes و داشکاندنی 50% بۆ ئەپی LumaFusion.

 

پاترییەکی قەبارە 11,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە پێنووس و تەختەکلیلی زیرەک دەکات.

 

نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 1,199 دۆلار.

 

 

+Galaxy S9 & S9

 

 

جیاواز لە ساڵی پێشووتر، ئەمساڵ سامسۆنگ ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X بۆ جۆری ئاسایی دابین کردووە لە جیاتی LCD. جۆری ئاسایی ڕوونمای 11 ئینج و جۆری پڵەس 12.4 ئینجە بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرن، هەروەها کامێرای جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە، بەڵام جۆری پڵەس کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایان هەیە.

 

هەردووکیان چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 for Galaxy ـیان لەسەر جێگیر کراوە، جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 8,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێر و جۆری پڵەس پاترییەکی قەبارە 10,900 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات لە خۆ دەگرن.

جۆری ئاسایی نرخی لە 799 دۆلار و جۆری پڵەس نرخی لە 999 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ