بابەتی گرینگ 26, كانونی یه‌كه‌م 2019

کەی ئای تی ئێن باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 بە پێی دەنگدانی خوێنەران دیاری دەکات

لە هەنگاوێکی نوێدا، کەی ئای تی ئێن باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 بە پێی دەنگدانی خوێنەران دیاری دەکات.

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی باشترین مۆبایلی ساڵی 2019، لە ڕێگەی پەڕی فەرمی کەی ئای تی ئێنەوە دەبێت لە فەیسبووک. لە پێشبڕکێکەدا، 10 مۆبایلی ئاست بەرز دیاری کراون و دابەش کراون بەسەر 5 گروپدا. هەر گروپێک، 2 دانە مۆبایل لە خۆ دەگرێت. ڕۆژانە 2 گروپ یان زیاتر لە فەیسبووکدا پۆست دەکەین و پێویستە لەسەر ئێوە کە دەنگیان لەسەر بدەن. دەنگدانەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەهێڵدرێتەوە و براوەی هەر گروپێک دەخرێتە بەرامبەر براوەی گروپەکانی دیکە لە ڕێگەی تیروپشکێکی تایبەتەوە کە لە لایەن خۆمانەوە ئەنجام دەدرێت.

گروپەکان بەم شێوەیەن:

  • گروپی A:
    • iPhone 11 Pro
    • OnePlus 7T Pro
  • گروپی B:
    • Realme X2 Pro
    • Redmi K20 Pro
  • گروپی C:
    • Google Pixel 4 XL
    • Huawei Mate 30 Pro
  • گروپی D:
    • Xiaomi Mi 9 Pro
    • +Samsung Galaxy Note 10
  • گروپی E:
    • Huawei P30 Pro
    • +Samsung Galaxy S10

دەتوانیت لێرەوە پەڕی فەیسبووکی ئێمە بدۆزیتەوە و ڕۆژانە چاودێری ئەو دەنگدانانە بکەیت کە پۆستیان دەکەین:

ئەو دەنگدانانەی کە پۆست دەکرێن، لەم بابەتەدا دادەنرێن.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی A:

دەنگدان بۆ گروپی A کۆتایی هات و براوە iPhone 11 Proـیە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی B:

دەنگدان بۆ گروپی B کۆتایی هات و براوە Redmi K20 Proـیە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی C:

دەنگدان بۆ گروپی C کۆتایی هات و براوە Huawei Mate 30ـیە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی D:

دەنگدان بۆ گروپی D کۆتایی هات و براوە Galaxy Note 10 Plusـە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی E:

دەنگدان بۆ گروپی E کۆتایی هات و براوە Galaxy S10 Plusـە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


قۆناغی دووەم لە پێشبڕکێی دیاریکردنی باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 لە لایەن خوێنەرانمان:

لە قۆناغی یەکەم تەنها 5 مۆبایل سەرکەوتن و ئێمەش بەپێ تیروپشک کردمانن بە سێ گروپ، بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • گروپی A:
    • +Galaxy S10
    • iPhone 11 Pro
  • گروپی B:
    • Huawei Mate 30 Pro
    • Redmi K20 Pro
  • گروپی C:
    • +Galaxy Note 10


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی A – قۆناغی دووەم:

دەنگدان بۆ گروپی A – قۆناغی دووەم کۆتایی هات و براوە iPhone 11 Pro ـە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی B – قۆناغی دووەم

دەنگدان بۆ گروپی B – قۆناغی دووەم کۆتایی هات و براوە Huawei Mate Proـیە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


قۆناغی پێش کۆتایی لە پێشبڕکێی دیاریکردنی باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 لە لایەن خوێنەرانمان:

لە قۆناغی دووەم سێ مۆبایل سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کە ئەوانیش: Galaxy Note10 Plus و iPhone 11 Pro و Huawei Mate 30 Proـبوون. لەم قۆناغە بە تیروپشک بەم شێوەیە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە:

گروپی A

Galaxy Note 10+
Huawei Mate 30 Pro

گروپی B

iPhone 11 Pro

تێبینی: بە هۆی ئەوەی کە iPhone 11 Pro بە تەنها لە گروپی خۆیەتی، ڕاستەوخۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی و لەگەڵ براوەی قۆناغی پێش کۆتایی ڕکابەری دەکات لەسەر نازناوی باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 بە پێی دەنگدانی خوێنەرانمان.


دەنگ بدە بۆ دیاریکردنی براوەی گروپی A – قۆناغی پێش کۆتایی

دەنگدان بۆ ئەم قۆناغە کۆتایی هات و مۆبایلی Galaxy Note10 Plus بووە براوە و چووە قۆناغی کۆتایی.


قۆناغی کۆتایی لە پێشبڕکێی دیاریکردنی باشترین مۆبایلی ساڵی 2019 لە لایەن خوێنەرانمان:

لەم قۆناغەدا هەردوو مۆبایلی Galaxy Note 10 Plus و iPhone 11 Pro ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و ڕکابەری دەکەن لەسەر نازناوی باشترینی ساڵ

دەنگ بدە و باشترین دیاری بکە:

دەنگدان بۆ قۆناغی کۆتایی تەواوبوو و بە ڕێژەی 51% مۆبایلی iPhone 11 Pro بە دەنگی خوێنەرانمان بە باشترینی ساڵی 2019 هەڵبژێردرا.

بۆچونی تۆ