شاومی 22, كانونی دووه‌م 2020

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی چوارەم پڕفرۆشترین کۆمپانیا بووە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپادا

تەنها هیندی و چینییەکان نا، بەڵکو ئەوروپییەکانیش بەرهەمەکانی کۆمپانیای شاومییان خۆش دەوێت.

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆڕی بازرگانی جیهانی (World Economic Forum) ـی ئەمساڵدا لە شاری کۆڵۆنی سویسڕا، بەڕێز Shou Zi Chew، بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی چوارەم پڕفرۆشترین کۆمپانیا بووە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا لە ساڵی ڕابردوودا، بەمەش داهاتی کۆمپانیاکە لە بازاڕی ڕۆژئاوای ئەوروپادا بە ڕێژەی 90% زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی پێشتر.

لە یەکەمین سێ چارەکەکانی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای شاومی توانیویەتی داهاتی خۆی بگەیەنێت بە 10 ملیار دۆلار، کە نیوەی ئەم داهاتە لە دەرەوەی بازاڕەکانی چیندا پەیدا کراون. ئەمەش مانای وایە کە ئێستا کۆمپانیای شاومی کۆمپانیایەکی تەواو جیهانییە و لە پلانیدایە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 10 مۆبایلی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست بکات.

بەڕێز Shou Zi Chew بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای شاومی لە World Economic Forum 2020
بەڕێز Shou Zi Chew بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای شاومی لە World Economic Forum 2020

کۆمپانیای شاومی زیاترە لە کۆمپانیایەکی درووستکەری مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمپانیاکە ژمارەیەک بەرهەمی تایبەت بە نێوخۆ و دەرەوەی ماڵەکانیش هەیە، لەوانە سکۆتەری کارەباییە. بە پێی Shou بێت، سکۆتەرەکانی شاومی ڕێژەی 17% ـی بازاڕەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا پێک دەهێنن.

بۆچونی تۆ