ئەپڵ 18, ئازار 2020

ئەپڵ MacBook Air ـی نوێی بە تەختەکلیلی جۆری مەقەستی و نرخی دەستپێکی 999$ ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئەپڵ لاپتۆپی نوێی MacBook Air ـی نوێی بە تەختەکلیلی جۆری مەقەستی و نرخی دەستپێکی 999$ ـەوە ڕاگەیاند.

لاپتۆپە نوێیەکە خاوەن تەختەکلیلێکی نوێیە لە جۆری Magic Keyboard، کە ناوێکی نوێیە بۆ تەختەکلیلی جۆری مەقەستی کۆن. پڕۆسێسەری نەوەی دەیەمی Intel Core i7 ـی لەسەر جێگیر کراوە بە خێرایی 1.2 گێگاهێرتز، توانای گرافیکی بە ڕێژەی 80% باشتر کراوە و خاوەن کارتی گرافیکی Intel Iris Plus ـە. خاوەن بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و 2 تێرابایتە.

لاپتۆپەکە خاوەن هەمان بڵندگۆی نایابی MacBook Pro ـی 16 ئینجی پار ساڵ نابێت، بەڵام بڵندگۆیەکانی باشتر کراون و خاوەن 3 دانە وەرگر (مایکرۆفۆن) ـی ناوەکی دەبێت بۆ باشترکردنی گواستنەوەی دەنگ.

نرخی MacBook Air نوێیەکە، کە بە MacBook Air 2020 دەناسرێت، بە نرخی دەستپێکی 999$ بۆ هەمووان و 899$ بۆ خوێندکاران و کەرتە پەروەردەییەکان دەبێت. لە ئێستاوە بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگە ڕەوانەی کڕیارە پێشوەختەکان دەکرێت و بەردەست دەکرێت بۆ هەمووان.

سەرچاوە The Verge9To5Mac
بۆچونی تۆ